به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب، بوومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر ٤:١٧ خوله‌كی به‌یانی ڕووی داوه. ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه هه‌روه‌ها له وڵاتانی لوبنان، فه‌له‌ستین، عه‌ڕاق، ئۆردۆن، میسڕا و عه‌ڕه‌بستانیش هه‌ستی پێ كراوه.
به‌پێی وته‌ی ئاماده‌بووان ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه بۆ ماوه‌ی یه‌ك خولهك درێژه‌ی كێشاوه و بۆته هۆی ترس و سامی خه‌ڵكی. زۆرێك له خه‌ڵكی له سه‌رمای زستانی بۆ شه‌قامه‌كان په‌نایان بردووه.
ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه جیا له زیانه گیانییه‌كان، خه‌ساره‌تێكی زۆرێشی به ماڵ و بینا و باڵاخانه‌كان داوه و زۆرێكی له‌ناو بردووه.
تا كاتژمێر ١٤ی نیوه‌ڕۆ زیاتر له ٩٠٠ كه‌س گیانی له‌ده‌ست داوه و زیاتر له ٢٠٠٠ كه‌س برینداره.
ناوه‌ندی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه له ٢٣ كیلۆمه‌تری ڕۆژاواری نوورداغ له پارێزگای غازی ئانتپ و به‌قووڵایی ٢٤ كیلۆمه‌تری حهرزێدا بووه.
به‌پێی ڕاپۆڕتی هه‌واڵه‌كانی توركیا، ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه له ١٠ پارێزگای توركیادا خه‌ساره‌تی گیانی و ماڵی زۆری لێ كه‌وتۆته‌وه.
بۆچوونه‌کان